رێگەی دەربەندی گۆمەسپان داخرا

22-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکێک لە رێگە سەرەکییەکانی نێوان سلێمانی و هەولێر، کە دەربەندی گۆمەسپانە و بە دۆڵی سماقووڵیدا دەڕوات، بەهۆی باران و سەرنەکەوتنی بارهەڵگرەکانەوە داخرا. قایمقامی سنوورەکە دەڵێت، کێشەی رێگەکە چارەسەر دەکەن.
 
رێگەی دەربەندی گۆمەسپان کە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای پیرمامە لە پارێزگای هەولێر، نوێیە و دوای دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان، وەکو رێگەی جێگرەوە دروستکرا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک، کۆمپانیای جێبەجێکاریان ئاگادار کردووەتەوە.
 
حەمید کاکەیی، قایمقامی قەزای پیرمام، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 22-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رێگەکە بەرزاییەکی تێدایە و بەهۆی بارانەوە بارهەڵگرەکان نەیانتوانیوە سەرکەون و ئاستەنگییان بۆ هاتووچۆ دروستکردووە، بۆیە داخراوە."
 
رێگەکە قیرتاوە و پێش بارانبارینی هەیینی رابردوو گرفتی نەبووە. قایمقام دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار قسەیکردووە؛ "ئەمڕۆ و سبەی دەستبەکار دەبن و هەرکێشەیەک لە رێگەکە دا هەبێت، چارەسەری دەکەن." 
 
رێگەی دەربەندی گۆمەسپان لە سنووری قەزاکانی کۆیە و دووکانەوە پارێزگای سلێمانی بە هەولێر دەبەستێتەوە. هاوکات رێگەیەکیشە بۆ هاتووچۆی ناوچەکانی پیرمام، شەقڵاوە و ناوچەی خۆشناوەتی بۆ شاری هەولێر.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کاتی بارانبارین.

کەشناسێک: تاوەکو درەنگی ئەمشەو باران و تەرزە بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کات و شوێنی جیاجیادا و لە کاتەکانی شەودا لێزمەباران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "تاوەکو درەنگی ئەم شەو شەپۆلێکی باران، تەرزە و برووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."