لە بانە پاسەوانی سنووریی ئێران 12 کۆڵبەر بە تاپڕ بریندار دەکات

16-08-2022
ناسر پیرۆتی
پاسەوانی سنووریی ئێران لە بانە 12 کۆڵبەر بە تاپڕ بریندار دەکات
پاسەوانی سنووریی ئێران لە بانە 12 کۆڵبەر بە تاپڕ بریندار دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

12 کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.
 
بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، شەوی دووشەممە لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە، هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران بە تاپڕ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم 12 کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی بانە، سەقز و بۆکان برینداربوون. 
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بڵاوبووەتەوە، ئاسەواری دەیان پارچە ساچمە لەسەر جەستەی کۆڵبەرەکان دەبیندرێت و دەگوترێت لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقە لە کۆڵبەرەکان کراوە.
 
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان 20 کۆڵبەر کوژراون و   127 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.