لە هەولێر 100 کۆمپانیای بواری ئینتەرنێت بەشداریی پێشانگەی هایتێکس دەکەن

17-06-2021
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
گەنجێک لە پێشانگەی هایتێکس باسی پرۆژەیەک بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
گەنجێک لە پێشانگەی هایتێکس باسی پرۆژەیەک بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
نیشانەکردن پێشانگەی هایتێکس
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

کارزان ئەندازیاری کۆمپیوتەرە، ئەو وەکو خۆبەخش بۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەپلیکەیشن و ماڵپەڕێکی تۆمارکردنی ناوی بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا دروستکردووە. نزیکەی سێ مانگە زیاتر لە 500 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا تۆمارکردووە.
 
کارزان ئیبراهیم، ئەندازیاری سۆفتوێر دەڵێت، ئەو کارەی ئەو کردوویەتی "لەگەڵ ئەوەی کە قەرەباڵخیی بنکە تەندروستییەکان کەم دەکاتەوە. دەکرێت نۆرەکانیش رێکبخرێت و کاتی ژەمە ڤاکسینەکانیش چ ژەمی یەکەم و چ ژەمی دووەم دیاریبکرێت".
 
مۆبایلەکان لە پێشانگەی هایتێکس پڕدەکرێن لە ئەپلیکەیشنی جۆراوجۆر. دکتۆر ئۆنلاین نزیکەی دوو مانگە خزمەتگوزاریی پزیشکیی بە ئۆنلاین دەستپێکردووە، لە هایتێکس بە خزمەتگوزاریی نوێوە هاتووە.
 
د. شاخەوان عومەر، راوێژکار لە بۆردی دکتۆر ئۆنلاین دەڵێت "تەنیا ژمارەی ئەو کەسە پێویستە کە دەیەوێت سەردانی دکتۆر بکات. لەڕێگەی دکتۆر ئۆنلاینەوە ئەرشیڤێکی بۆ دروستدەکرێت و ئەو ئەرشیڤە لای دکتۆرەکە پارێزراو دەبێت".
 
ئاراستەی دووەم خولی هایتێکس، ئەمساڵ لە دەستی گەنجانە. لە قسەی رێکخەرانی هایتێکس دەردەکەوێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی 2019 قەرەباڵختر و داهێنەرانەتر دەردەکەون.
 
مینا یاد، رێکخەری میدیایی پێشانگەکە باس لەوە دەکات "ئەمساڵ پرۆژەی گەنجە داهێنەرەکان وەردەگرین و دەچنە کێبڕکێ و دواتر 3 کەسیان هەڵدەبژێردرێن".
 
دیاریی کۆڕەک تێلیکۆم لە هایتێکسی ئەمساڵ ئێنتەرنێتی فۆڕجییە بۆ هاوبەشەکانی. سیمکارتە کۆڕەکەکان ئینتەرنێتی فۆڕجییان بۆ زیاد دەکرێت.
 
پێشانگەی هایتێکس بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی بەڕێوەدەچێت. هەموو رۆژێکیش پانێلێک لەسەر دنیای دیجیتاڵ و تەکنەلۆژیای زانیاری بەڕێوەدەچێت. لە پێشانگەکەدا 100 کۆمپانیای بواری ئینتەرنێت بەشداری دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.