شێلوبوونی ئاوی بێخاڵ 8000 خێزانی سۆران بێ ئاوی خواردنەوە دەکات

16-04-2023
ئەندام جەبار
ئاوی بێخاڵ لێڵ بووە و ئێستا بۆ خواردنەوە ناشێت. وێنە: رووداو
ئاوی بێخاڵ لێڵ بووە و ئێستا بۆ خواردنەوە ناشێت. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سۆران
 
شێلوبوونی ئاوی بێخاڵ کە سەرچاوەی ئاوی 12 گەڕەکی سۆرانە، 8000 خێزانی بێ ئاوی خواردنەوە کردووە و هاونیشتمانیان بە ناچاری ئاو دەکڕن.
 
لە رابردوودا زۆر جاری دیکە سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ رەنگەکەی گۆڕاوە، بەڵام هیچ جارێک بە ئەندازەی ئەمجارە شێلو نەبووە، شێلوبوونێک نزیکەی 8000 خێزانی لە سۆران بێ ئاو کردووە؛ ئەو ماڵانەی لە بێخاڵەوە ئاویان بۆ دەهات، ئێستا ئاو دەکڕن.
 
سوهام ساڵح، کابانی ماڵ دەڵێت، "ئاوەکەمان زۆر شێلووە، بەکاریناهێنین بۆ خواردنەوە و ئەو شتانە. داوا دەکەین ئاوەکەمان بۆ باش و چاک بکەن."
 
جەمال عەبدوڵڵا، فرۆشیاری ئاو ئاماژە بەوە دەکات، خەڵک دەستکورتە و پارەی نییە ئاو بکڕێت، هەربۆیە بۆ هەندێک ماڵ بە خۆڕایی ئاو دەبەن.
 
کەرتی تایبەت لەگەڵ حکومەت بۆ چارەسەری بێ ئاویی گەڕەکەکانی سۆران هەموو تواناکانیان خستووەتەگەڕ، بەڵام دەتوانن لە رۆژێکدا تەنیا دوو ملیۆن لیتر ئاو دابین بکەن، لە کاتێکدا پێویستیی ئاو لەو گەڕەکانە چوار هێندەیە.
 
ئومێد موسڵیح، خاوەن کۆمپانیای دابینکردنی ئاو دەڵێت، "ئێستا 35 تانکەرمان کار دەکەن بە شەو و بە رۆژ. رۆژانە دەتوانین کەمیەی تەقریبەن دوو ملیۆن لیتر دابین بکەین."
 
نەبوونی فلتەرو خاوێنکەرەوەی ئاو گرفتەکەی گەورە کردووە و رێژەی لێڵبوونی ئاوەکەش ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاندووە.
 
تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران باس لەوە دەکات، "[ئاوەکە] لێڵییەکی زۆر و شێلوایەتییەکی زۆری لەگەڵ دێت، کە ئینتیوی گەیشتبووە نزیکەی 800، لە هەموو وێستگەکانمان تەنیا وێستگەی بێخاڵ دەتوانێت ئاو تەسفیە بکات، وێستگەکانی دیکەمان ناتوانن. نزیکەی 11 بۆ 12 گەڕەک ئەو كێشەیان هەیە و چاوەڕێین شێلوبوونەکە دابەزێت و دەست بە دابەشکردنەوەی ئاو بکەین."
 
شاری سۆران لە ریگەی چوار سەرچاوەی ئاوەوە ئاوی بۆ دابین کراوە، ئەوانیش سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ و جوندیان و بەرزیوە و سەروچاوەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەفری وان. وێنە و ڤیدیۆ: AA

یەکەم بەفری ساڵ لە وان باری

تەواوی رۆژ لە پارێزگای وان بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکاندا شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران باری. تەوژمێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە روویکردە شارۆچکەی ئیپەک یۆڵو کە لە دامێنی چیای ئەرەک-ە و یەکەم بەفری ساڵ تێیدا باری.