هاونیشتمانییانی کەرکووک لە شێوازی دابەشکردنی نەوت نیگەرانن؛ شەو و رۆژ لە نۆرەدان

15-11-2022
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
نۆرەگرتن لە سرەی دابەشکردنی نەوت
نۆرەگرتن لە سرەی دابەشکردنی نەوت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەوەی سەرەتای ڤیدیۆکە دەیبینن کاژێر چواری بەرەبەیانە، گەورە و بچووک بە جلیکان و دەبەکانیانەوە وەستاون لە نۆرەی وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیاندا. بەشێک لەوانەی لە نۆرەکەدان، شەویان هەر لە بەردەم وێستگەکەدا کردووەتەوە لەپێناو ئەوەی بەشە نەوتەکەیان دەستبکەوێت.
 
ئامانج ئەحمەد، کاسبکارە و دەڵێت: دوو شەوە لێرە وەستاوم، تاخمم هێناوە و ماڵم بەجێهێشتووە بۆ نەوت، ژێرمان پڕە لە نەوت،  ئێ دەکرێت ئێمە بەوجۆرە نەوت وەربگرین؟ کاتێک دەگاتە کاژێر 04:00 دەڵێن نەوت نەماوە و دەبەکانمان فڕێ دەدەن. 
 
تا زیاتر خۆر بەدەربکەوێ نۆرەی بەردەم وێستگەی دابەشکردنی نەوت لە گەڕەکی شۆرجە قەرەباڵختر دەبێت. 
 
هەر لە ڤیدیۆکەدا ژنێکی بەتەمەن دەبینن کە نەخۆشە و بە حەب و دەرزییەکانیەوە زوو چووە تاوەکو نەوتەکەی وەربگرێت، رۆژانی پێشتریش چووەتە ئەوێ، بەڵام نۆرەی بەرنەکەوتووە.
 
بەدری عەزیز، دانیشتووی گەڕەکی شۆرجەیە، دەڵێت: "کەرکووک خۆی شاری نەوتە، کەچی بەوجۆرە نەوت دەدەن، من لە کاژێر 06:00ـەوە هاتووم، دوێنێ شەویش هەر هاتم و بەرم نەکەوت."
 
یەکێک لە کێشەکانی بەردەم وێستگەکانی دابەشکردنی نەوت قاچاخچییەکانن، خەڵک دەڵێن لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زیاتر نەوتەکەت بۆ وەردەگرن. شەونم محەممەد یەکێکە لەو هاونیشتمانییانەی لەدەست ئەو دۆخە نیگەرانە و دەڵێت، هەندێک هەیە بە قاچاخ دێت پڕی دەکات بە 35 هەزار دینار، من ئەوەندە پارەم نییە."
 
ژنێکی دیکە لە گەڕەکی عروبە قسەی بۆ کردم و خۆی بە دایکی ئیدریس ناساند، ئەو کە بەو دۆخەوە هاتووە نەوتەکەی وەربگرێت تاوەکو وەرزی سەرما بەبێ نەوت و گەرمکەرەوە بەرێ نەکات، پێی گوتم: بە 45 هەزار وەری دەگرن بۆ پێش دەرگە، تەنکەر بهێنن باشە، بۆ هەژار و دەوڵەمەندیش باشە.
 
لە کەرکووک بەشە نەوتی ماڵان لە رێگەی کۆبۆنەوە دابەش دەکرێت، بۆ نرخی هەر لیترێک 150 دینار دیاریکراوە، بۆ یەکەم بەشە نەوت بڕی 100 لیتر دابەش دەکرێت و بڕیارە دوو مانگ بەردەوام بێت. دوای ئەوەش کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکووک بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت نەوتی دیکە دابەش دەکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.