رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و دەڵێت، "هیوا دەخوازم لەو هەلومەرجە ناسکەی بەسەر عێراق و ناوچەکەدا تێپەڕدەبێت لە ئەرکەکانت سەرکەوتوو بیت."
رۆژی شەممە 15-10-2022 مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆککۆماری عێراق نارد. لە پەیامەکەیدا بۆ لەتیف رەشید سەرۆککۆماری نوێی عێراق دەڵێت، "لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پیرۆزبایی خۆمتان بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەکو سەرۆککۆماری عێراق پێشکێش دەکەم و هیواخوازم لەم هەلومەرجە ناسکە کە بەسەر عێراقدا تێدەپەڕێت، لە ئەرکەکانتاندا سەرکەوتوو بن."
لەتیف رەشید لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقدا بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لە پەرلەمان، کە 269 پەرلەمانتار بەشداریی دانیشتنەکەیان کردبوو، لەتیف رەشید توانیی 162 دەنگ بەدەستبهێنێت و بەسەر بەرهەم ساڵحدا سەرکەوت کە 99 دەنگی بەدەستهێنا؛ هاوکات 8 دەنگی پووچەڵیش هەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ