مامۆستایەکی ئایینیی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد

14-05-2024
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مامۆستا سەید نوورەدین واژی، کەسایەتی و زانای ئایینی ناوداری رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی پیرانشار کۆچی دواییکرد.
 
مامۆستا مەلا سەید نوورەدین واژی ساڵی 1938 لە گوندی سێڵوێی پیرانشار لەدایکبووە. لە تەمەنی 31 ساڵی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و دواتر بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لە گوندی سینگانی شنۆ، دواتر لە شارەدێی پەسوێی پیرانشار مەلایەتیی کردووە و وانەی بە سەتان فەقێ گوتووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی لەسەر دەستی ئەو ئیجازەی مەلایەتییان وەرگرتووە.
 
لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی تێکچوونی تەندروستی و هەڵکشانی تەمەنیەوە مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی لە وانەگوتنەوە و پێشنوێژیی دوورکەوتبووەوە.
 
تەرمی مامۆستا نوورەدین واژی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گۆڕستانی گوندی پەسوێی پیرانشار بەخاک سپێردرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".