عێراق قەدەخەی گواستنەوەی ئاسنی کۆن بۆ هەرێمی کوردستان هەڵدەگرێت

14-03-2024
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن ئاسن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەخەی سەر گواستنەوەی ئاسنی کۆن (سکراب) بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئاداری 2024، ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کردووە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، تێیدا داوایکردووە کارکردن بە هەموو رێکار و گشتاندنێکی رابردوو رابگیرێت کە پەیوەستن بە سنووردارکردنی گواستنەوەی ئاسنی کۆن (سکراب) و، داوایکردووە بەبێ هیچ کۆت و بەندێک، رێگە بە گواستنەوەی بدرێت لەنێوان پارێزگاکان و لە نێوخۆی پارێزگا، هەروەها هەرێمی کوردستانیش.  
 
سرووە محەممەد، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژانە ئەو بارهەڵگرانەی کە سکرابیان لەنێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەگواستەوە تووشی کێشەی زۆر دەبوون، لە بازگەکانی حکومەتی عێراقی رێگریان لێدەکردن ئاسنی کۆن بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە. بۆیە دوای ئەو بڕیارە، ئێستا بە بێ هیچ گرفتێک بارهەڵگرەکان دەتوانن هاتووچۆ بکەن و ئاسنی کۆن بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.  
 
سکرابەکە پاشماوەی خانوو و باڵەخانە رووخاوەکانن، بەشێکی دیکەشی تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی شەڕەکانەوە سووتاون یان تەقێندراونەتەوە، یان بەهەر هۆیەک لە هۆیەکان لەکارکەوتوون. لە هەرێمی کوردستان دەکرێنە شیش و دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمانی هەوراوی ئەمڕۆی دهۆک. وێنە: نایف رەمەزان - رووداو

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت

بۆ رۆژی شەممەش 21ـی ئەیلوولی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە: "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی."