لە چوارقوڕنە ئافرەتێک کوژرا

14-02-2022
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن کوشتنی ژنان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامێکی سەرەکی نزیک لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنەی ئیدارەی راپەڕین، تەقە لە ئافرەتێک کرا و کوژرا. بەپێی پۆلیسی راپەڕین ئافرەتەکە لەنێو ئۆتۆمبێلدا بووە و تەقەی لێکراوە و بە گوللە کوژراوە.
 
موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ئیداری راپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی شوباتی 2022، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر نزیک شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، ئافرەتێک تەقەی لێکرا و کوژرا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و شایەتحاڵەکان ئافرەتەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بووە و تەقەی لێکراوە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و نازانرێت ئایا بەتەنیا بووە یان کەسی لەگەڵدا بووە، دوای رووداوەکە تەرمەکە گەیێندراوەتە دادپزیشکیی رانیە بۆ مەبەستی توێکاری".
 
موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی: "هێشتا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین، بەڵام ئافرەتەکە لە شەقامی سەرەکیی نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کوژراوە، کە رێگەی سەرەکیی چوونە بۆ رانیە و قەڵادزێ، هێشتا نازانین کێیە و بۆچی کوژراوە و تەمەنی چەندە، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان زانیاری دەخەینەڕوو".
 
کوشتنی ئەو ئافرەتەی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە لەکاتێکدایە، سەر لەبەیانی رۆژی 9ی شوباتی 2021 لە شەقامێکی نزیک دادگەی کۆیە کەسێک بە دەستڕێژی گوللە سەروین خورشید رەشیدی تەمەن 26 ساڵانی کوشت و هەڵات. سەروین 10 گوللە بەر سک، قاچ و سەری کەوتبوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی کۆیە گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی دەروازەی شاری کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسینگەی کەرکووکی ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئەو کوردانەی چوونەتە دەرەوەی کەرکووک: تکایە بگەڕێنەوە

بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، هەرێمی کوردستان شەش تێبینیی سەرەکیی لەسەر سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان هەیە، کە پەیوەندییان بە ناوچە کوردستانییەکانەوە هەیە. دەشڵێت، نزیکەی 300 هەزار کورد ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017شەوە نزیکەی 300 هەزار عەرەب و تورکمانی شیعە براونەتە کەرکووک