هەپەگە کوژرانی 12 سەرباز و تورکیاش گیانلەدەستدانی هەشت گەریلای راگەیاند

13-12-2022
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین 12 سەربازی تورکیا کوژراون. سوپای تورکیاش گیانلەدەستدانی هەشت گەریلای لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە، کە رۆژی 12ی کانوونی یەکەمی 2022 بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە 24 کاژێری رابردوودا لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە، کە "هەوڵی پێشڕەویکردنیانداوە." لە ئەنجامدا 12 سەربازی سوپای تورکیا کوژران، سێ سەربازیش برینداربوون. 
 
هاوکات ئەمڕۆ 13ی کانوونی یەکەمی 2022، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، گیانلەدەستدانی هەشت گەریلای لە نێو خاکی باشووری کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەریلاکان لە ناوچەی مەتین لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج. 
 
بەرەبەیانیی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
تاوەکو ئێستا وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 499 گەریلا و کوژرانی 76 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە. لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی 2631 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 190 گەریلای راگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری رووداو لە ئامەد و شەوکەت هەرکی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ئەنقەرە

دوو رۆژنامەڤانی رووداو لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات کران

"دەنگێک لەژێر داروپەردووەکاندا نابیسترێت" و "ئازەربایجان و ئەرمەنستان شەڕیان کرد؛ کورد ئاوارە بوون"، ناونیشانی دوو راپۆرتە هەواڵی ڤیدیۆیی رۆژنامەڤانانی رووداون کە لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات وەردەگرن.