فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند شوێنێک لە سەنگەسەر دەکەنە ئامانج

13-11-2020
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ڤیدیۆی بۆردوومانەکە
ڤیدیۆی بۆردوومانەکە
نیشانەکردن بۆردوومانی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی بناری چیای قەندیلیان لە سنووری قەزای پشدەر کرد و تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزاندراون.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بۆردوومانەکە بەچڕی بەرزاییەکانی کورتەک و گەلی بەدرانی لە سنووری شارۆچکەی سەنگەسەر و چیای ساوینی لە سنووری قەزای پشدەر گرتووەتەوە. 
 
نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 05:00ـی ئێوارە فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندەکانی بێپاڵان و بێڕێش یان بۆردوومان کردووە. دواتریش لە کاژێر 07:00 گوندەکانی ئێنزە و بۆ کریسکان بۆردوومان کراون. 

بە گوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر، هێشتا فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە و "ناوە ناوە لە جێگەیەک دەدەن". 

لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکە، نەهرۆ عەبدوڵڵا دەڵێت، هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە و نزیک ئاوەدانی نەبوونە بۆردوومانەکان. تەنیا ئەگەر زیان بەر سرووشتی ناوچەکە کەوتبێت. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانکۆی سلێمانی. وێنە: ئەرشیڤ

خوێندنی باڵا: 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی دەچنە نێو ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی چوونە نێو ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان؛ ئەو پێوەرانەش دیاری دەکات کە مامۆستایانی پێخراونەتە نێو لیستەکە