وەزارەتی خوێندنی باڵا روونکردنەوەیەک لەبارەی کۆدی دامەزراندن بڵاودەکاتەوە

13-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن وەزارەتی خوێندنی باڵا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆدی دامەزراندنی بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەی هەرێمی کوردستانی بۆ گەڕاوەتەوە کە ژمارەیان 2075 کەسە و ئاراستەى زانکۆکانیانی دەکات.
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە، 13-6-2023) رایگەیاند خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن، ئاگاداردەکاتەوە کە کۆدى دامەزراندنیان گەیشتووەتە وەزارەتەکەیان و دەرچووان دەتوانن کۆدەکانیان لە زانکۆکانی خۆیان وەربگرنەوە.
 
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەرى گشتیی کارگێڕى و دارایى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ماڵپەڕی وەزارەتەکەی راگەیاندووە "لە رابردوودا  لیستى ناوى سێ یەکەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکانى کە تاوەکو ئێستا دانەمەزراون و دانیشتووى پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمى کوردستانن، لەسەر داواى حکومەتى عێراق لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغدا، نێردراوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق. دواتریش بۆ ئەنجوومەنى راژەى عێراقى نێردراوە بۆ ئەوەى QR کۆدیان بۆ دروست بکرێت".
 
بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى وەزارەتەکە هەروەها دەڵێ "ئێستا کۆدى دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکان، ئەوانەی دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن و دانیشتووی ناوچەکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، گەیشتووەتە وەزارەتى خوێندنى باڵا، لە وەزارەتیشەوە نێرداوە بۆ هەریەک لەو زانکۆیانەى دەرچووان تێیدا دەرچوون، بۆ ئەمەش ئەوان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە".   

 

خاوەن بڕوانامە باڵاکان ژمارەیان 222 دەرچووە و سێ یەکەمەکان ژمارەیان 1853 سێ یەکەمە و دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن و دانیشتووی ناوچەکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن. 
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راشیگەیاند: پێوست ناکات هیچ یەکێک لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان بۆ ئەم بابەتە سەردانی وەزارەت بکەن، چونکە کۆدەکانیان لە وەزارەتەوە بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان نێردراوە و دەرچووان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.