رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە و دەڵێت: "جەختم لە پابەندبوونم بە بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان، عێراق و دەرەوەش کردەوە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-4-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیایە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی دیکە دەبێت. پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە، لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: "پاپا فرانسیس جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و برایەتیی لە نێوان کۆمەڵانی خەڵکی عێراقدا کردەوە. من جەختم لە پابەندبوونم بە بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان، عێراق و دەرەوەش کردەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها باسی لەوە کردووە کە "شەرەفمەند" بووە بەوەی پاپای ڤاتیکانی بە "تەندروستیی باشەوە" بینیوە، ئەوە لە کاتێکدایە، کۆتایی مانگی رابردوو، بۆ ماوەی چەند رۆژێک، پاپا فرانسیسی تەمەن 86 ساڵ، بەهۆی هەوکردنی سییەکانییەوە گوێزرابووەوە بۆ نەخۆشخانە.
فرانسیس یەکەمین پاپایە لە مێژوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردبێت. ئامانج لە سەردانە مێژووییەکەی پاپا لە 5 تا 8ی ئاداری 2021 بۆ بەغدا، موسڵ و هەولێر برەودان بە "گفتوگۆی نێوان ئایینەکان" و پێشاندانی هاوسۆزی بوو بۆ کرستیانەکانی ناوچەکە، ئەمە وەک ڤاتیکان باسی کردبوو.
"کوردستان شوێنێکی بەرچاوی پێکەوەژیانە بۆ ڤاتیکان"
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڤاتیکان بە زنار شینۆ، نێردراوی رووداوی گوت: "پێگەی هەرێـمی کوردستان بۆ ڤاتیکان گرنگە، چونکە شوێنێکی بەرچاوی پێکەوەژیانە بۆ ڤاتیکان."
دوای ئەم دیدارەی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە رۆما و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە، ئەمە وەک دڵشاد شەهاب باسی کرد.
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵییە کە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد. لە پاڵ بەسەرکردنەوەی 900 سەربازەکەی وڵاتەکەی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا و هەولێریش پەیوەندییەکانیان تاوتوێکردن و لایەنەکانی بەرەو چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانیان هاندان.
دڵشاد شەهاب گوتی: "دۆستە بیانییەکانمان هانمان دەدەن تەبایی و یەکڕیزیمان بپارێزین،" ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیتاڵیا دەیەوێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرقەراربێت."
پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان
پەیوەندیی سەربازی و بازرگانی ئیتاڵیا بە هەرێمی کوردستان و عێراق دەبەستنەوە.
ئیتاڵیا لە ساڵی 2015ـەوە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە 900 سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیرکردووە. هاوکات مەشق و راهێنانی بە 58 هەزار پێشمەرگە و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە.
جگە لەوە، ئیتاڵیا تاوەکو ئێستا 430 ملیۆن دۆلاری وەکو یارمەتیی دارایی و قەرز داوەتە عێراق.
لە رووی بازرگانیشەوە، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئیتاڵیا، ساڵی رابردوو هەناردەی ئیتاڵیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەرووی 765 ملیۆن یۆرۆ بووە کە بەشی هەرە زۆری ئامێر و تەکنەلۆجی جیاجیا بووە.
هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بۆ ئیتاڵیا سەرووی 5 ملیار و 71 ملیۆن یۆرۆ بووە، کە 99٪ی نەوت بووە کە بە گوێرەی میدیای ئیتاڵیا، 16 کۆمپانیای ئەو وڵاتە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تابلۆیەک لەبارەی پێکهوهژیان و لێبوردهیی له ههرێمی کوردستان پێشانی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دەدات.
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 13, 2023
تابلۆکە لەلایەن شێوهکار خهیری ئادهم کێشراوە کە خهڵکی دهۆکە و له ئهمریکا شێوهکاریی خوێندووه. pic.twitter.com/1RvH0tNzZ0
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ