رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی کۆبانێ بانگەشەی ئەوە دەکات، سێ لە کوڕەکانی لەلایەن هەسەدەوە بردراون.
رۆژی 12-03-2025 مستەفا بەرکەل، تەمەن 25 ساڵ، کە دانیشتووی کۆبانێیە بە رووداوی راگەیاند، کوڕی یەکەمی، کە ناوی عەدنانە و تەمەنی 20 ساڵە، شەش ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هەسەدەوە بردراوە. کوڕە 19 ساڵانەکەشی بە ناوی محەممەد ساڵێک لەمەوبەر بردراوە.
سەبارەت بە کوڕی سێیەمیشی، مستەفا بەرکەل گوتی: "ناوی موهەندە و لە دایکبووی 2008ـە، دوو هەفتە لەمەوبەر لەلایەن هەسەدەوە بردراوە."
موستەفا بەرکەل دەڵێت، تاوەکو ئێستا چەند جارێک سەردانی نووسینگەی پاراستنی منداڵانی سەر بە هەسەدەی کردووە تاوەکو منداڵەکانی بگەڕێننەوە، بەڵام پێی دەڵێن منداڵەکانی تۆ بە خواستی خۆیان چوونەتە ریزەکانی هەسەدە.
ساڵی 2019 هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رێککەوتننامەیەکی دژی چەکدارکردنی منداڵان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا چەند جارێک هاونیشتمانیان لە رۆژئاوای کوردستانەوە پەیوەندیان بە رووداوەوە کردووە و رایانگەیاندووە، هەسەدە منداڵەکانیان بە زۆر چەکدار دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ