رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لە ماوەی یەک شەودا چوار تاوانی دزییان لە چوار ماڵی جیاواز کردبوو."
شەوی چوارشەممە، 12ـی ئادار، پۆلیسی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە ئەو دوو تۆمەتبارە بە ناوەکانی (س. ش. ک) و (د. د. ح) لە کۆی هەر چوار دزییەکە 25 مسقاڵ زێڕ و زیاتر لە 3500 دۆلار و دوو مۆبایل و ئایپادێکیان دزیبوو."
پۆلیسی هەولێر دەڵێ: "لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە ماڵەکان، [ئەو دوو تۆمەتبارە] بە چەک هەڕەشەیان لە خاوەنی ماڵەکە کردبوو."
دوای تۆمارکردنی سکاڵا پۆلیسی هەولێر بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکانیان دەستگیر کردووە و ئاماژەی بەوەشکراوە کە "لە کاتی دەستگیرکردنیاندا چەکی بێ مۆڵەتیان لابوو، دەستیان بەسەر چەکاکانیشدا گیرا."
ئەو دوو تۆمەتبارە بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی هەولێر بە (گیڤارا یاخی و زەردەی پێ پان) ناسرابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ