4 ساڵ دووری، زیندان و ئازار؛ چیرۆکی گەڕانەوەی محەممەد عەبدوڵڵا بۆ باوەشی ئازیزانی

13-03-2025
ئەبوبەکر ئیسماعیل
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد عەبدوڵڵا گەنجێکی 22 ساڵە و قوربانییەکی دیکەی رێگەی کۆچە. دوای نزیکەی چوار ساڵ دووری لە ماڵباتەکەی، جارێکی دیکە پێیان شاد دەبێتەوە. 
 
محەممەد عەبدوڵڵا رۆژی چوارشەممە گەڕایەوە نێو باوەشی ئازیزانی لە چوارقوڕنەی سنووری ئیدارەی راپەڕین و بە رووداوی گوت: "ئەو ماوەیە لە سووریا زۆریان ئازار دام، نزیکەی چوار ساڵە لەسووریام، ساڵێک و سێ مانگ لە زیندان بووم، ئەمڕۆ بە هەژەند گەڕامەوە، باوکم سەرەتا نەیناسیمەوە."
 
‎محەممەد ساڵی 2022 لە تورکیا دیار نامێنێت، قاچاخچییەکان پێی دەڵێن، لە هەر شوێنێک دەستگیرکران خۆتان بە هاووڵاتیی سووریا بناسێنن، دوای دەستگیرکردنی دیپۆرتی ئەو وڵاتە دەکرێت.
 
‎‎عەبدوڵڵا حەمەد، باوکی محەممەدە و لەبارەی گەڕانەوەی کوڕەکەیەوە دەڵێت: "بەرنامەکە وابوو رۆژی هەینی دوای نیوەڕۆ بگەڕێتەوە، ئەمرۆ هەژەند بوو بۆمان."
 
‎دایکی محەممەد ناوی بنار نادرە و دڵخۆشە بە گەڕانەوەی کوڕەکەی و گوتی: "هەستێکی زۆرم خۆشم هەیە، لەوە خۆشتر نەبووە، سێ ساڵە لێم دوورە."
 
‎سەرەداوی دۆزینەوەی محەممەد بۆ ساڵی 2022 دەگەڕێتەوە، دەزگای خێرخوازی بارزانی دوای 8 مانگ لە بێ سۆراخی مژدەی دۆزینەوەی بە خیزانەکەی دەدەن، دوای ئازادکردنی هەر لە عەفرین بووەتە کارمەندی خۆبەخشی رێکخراوەکە.
 
‎رەواج حاجی، بەرپرسی نوسینگەی سووریا لە رێکخراوی خێرخوازی بارزانی بە رووداوی راگەیاند: لە رۆژی لە دایکبوونی ئازادبوو، بردمانە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە عەفرین، کردمانە کارمەندی خۆبەخش، چاوەڕێ بوون بۆ ئەوەی رێگەیەکی سەلامەت بدۆزینەوە بۆ گێرانەوەی، بۆی نەبوو بچێتەوە تورکیا، چونکە دیپۆرتکرابوو، لە دیمەشق نەماندەتوانی بیگەڕێینەوە، چونکە بەشار ئەسەد لەسەر حوکم بوو."
 
‎لەگەڵ گەیشتنەوەی محەممەد بەماڵەوە کەس و کار و دۆست و ناسیاو سەردانی ماڵەکەیان دەکەن و بەخۆشی گەڕانەوەی بەم رەمەزانە کردوویانەتە جەژن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە.

پۆلیسی هەولێر: دوو کەسمان دەستگیرکرد بەناوی شارەوانی جەژنانەیان وەرگرتووە

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە خۆیان وەکو کارمەندی شارەوانی ناساندوە و جەژنانەیان لە هاونیشتمانییان وەرگرتووە.