هەسەدە: بڕیارمان نەداوە بچینە ناوچە کەناراوەکان

13-03-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رەتیدەکاتەوە هێز رەوانەی ناوچە کەناراوەکانی سووریا بکەن و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دوای پڕوپاگەندە نەکەون.
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرەو ناوچە کەناراوەکانی سووریا لە رۆژئاوای وڵاتە جووڵەیان پێکراوە، بەڵام شەوی چوارشەممە، 12-03-2025، هەسەدە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "هەندێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن هێزەکانمان لە ماوەی کاژێرەکانی داهاتوودا دەچنە ناوچە کەناراوییەکان، بەڵام ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی راستییان نییە."
 
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا رایگەیاندووە: "هەر جووڵەیەکی فەرمی تەنیا لە رێگەی پەیجە فەرمییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات یان لەلایەن فەرهاد شامی، گوتەبێژی فەرمی رادەگەیێندرێت.
 
هەسەدە لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات وردبن و دوای دەنگۆ نەکەون "کە مەبەستیان تێکدانی دۆخەکەیە."
 
رۆژی دووشەممە 10-03-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد. رێککەوتنەکە لە 8 خاڵ پێکدێت؛ بە گوێرەی رێککەوتنەکە، شەڕ لە تەواوی سووریا دەوەستێت و هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەی بەرگریی دەوڵەتی سووریا.
 
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، هەموو دامەزراوە سڤیل و سەربازییەکانی رۆژئاوای کوردستان بە دەروازە سنوورییەکان و گێڵگە نەوتی و گازییەکان تێکەڵی ئیدارەی دەوڵەتی سووریا دەکرێن.
 
هاوکات، رێککەوتنەکە هەموو جۆرە بانگەشەیەک بۆ دابەشکردنی سووریا و پێدانی ماف لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە رەتدەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند مەشخەڵێکی ئاگری نەورۆز. وێنەکە بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە: بڵند تاهیر - رووداو

لە خورماتوو بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سبەی پشووە

پارێزگاری سەلاحەدین، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڕیاری دا سبەی لە خوورماتوو پشوو بێت. نوێنەری قەزاکە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی ئاهەنگی نەورۆز لە خورماتوو ساز دەکەن .