وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی چوار سەربازی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێت

11-09-2022
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی چوار سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکەی لە ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی یەکشەممە 11ی ئەیلوولی 2022 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، چوار سەربازی وڵاتەکەی بەناوەکانی "ساڤاش بۆڕڵو" و "هاروون یڵدرم" و "گۆکهان ئاغڵ" و "فاتیح کاڵکان" لە ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ لە خاکی هەرێمی کوردستان کوژراون. 
 
وەزارەتەکە برینداربوونی دوو سەربازی دیکەشی راگەیاندووە. بەمەش، وەک لە راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون گەیشتە 59 سەرباز. 
 
رۆژی 8ی ئەیلوولی 2022، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سێ گەریلای لە خواکوڕک راگەیاند. 
 
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی یەکشەممە 11ی ئەیلوولی 2022، ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکراکرد کە لە رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە. رۆژی 10ی ئەیلوولیش، کوژرانی شەش سەربازی سوپای تورکیای لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ بەدەستی گەریلاکانی پەکەکە راگەیاندبوو. 
 
بەرەبەیانیی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیان لەدەستدانی 439 گەریلا و کوژرانی 59 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی دوو هەزار و 18 سەربازی تورکیا و گیان لەدەستدانی 93 گەریلای راگەیاندووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.