بەرگریی شارستانی: مەترسی لەسەر بازاڕی لەنگەی هەولێر هەیە

11-07-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن بازاڕی لەنگەی هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر سیستەمی کارەبا و بەرگریی شارستانی و بوونی پەردەیەکی زۆر لەسەر ئەو کەلوپەلانەی لەپێش دووکانەکانن، مەترسیی روودانی کارەسات لە بازاڕی لەنگەی هەولێر هەیە.
 
رائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لەکاتی روودانی هەر ئاگرێکی بچووک لە بازاڕی لەنگەی هەولێر ئەگەری سووتانی بازاڕەکە هاوشێوەی ساڵی 2018 هەیە، کە نزیکەی 1800 دووکان و مێز و عەرەبانە سووتان".
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی "بەشێک لە دووکاندار و خاوەن مێزەکان هەستاون بە دەستدرێژیکردنە سەر ئەو بۆریی ئاوانەی بەرگریی شارستانی دایناون بۆ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و دەمی بۆرییەکانیان وا شاردووەتەوە، دیارنەماون؛ کە ئەمە لە روودانی هەر رووداوێکدا کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگر قورستر دەکات، هەروەها کارەباش بەشێوەیەکی زۆر ناڕێکە، دەبێت شارەوانی و کارەبا سزای ئەو کەسانە بدات کە دەبنە هۆکاری مەترسی بۆسەر ژیان و موڵک و ماڵی خەڵک".
 
رائید سەرکەوت کاڕەش داوا لە دووکاندار و خاوەن مێز و عەرەبانەکان دەکات بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و مەترسی لەسەر سووتانی بازاڕەکە دروستنەکەن، دەبێت شوێنەکە بپارێزن و نەبنە هۆکار بۆ روودانی کارەسات.
 
رۆژی 25 مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و لە کۆی 2400 دووکان، 1654 دووکانیان بەتەواوی سووتان کە بە لەبەرچاوگرتنی عەرەبانە و مێزەکانی بەردەم بازاڕەکەوە دەکاتە 1800 دووکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.