بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا

10-07-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا. بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت، سەرقاڵی چاککردنەوەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-07-2024، ئەندازیار هیوا عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری پڕۆژی ئاوی ئیفراز 3ـی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆرییەکە لە کاژێر 11:40ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری عەنکاوە شکا".
 
ساڵانە بە هۆکاری جیاواز بۆرییەکانی ئیفراز دەشکێن. هیوا عەبدولڕەزاق دەڵێت، ئەو شوێنەی بۆرییەکە شكاوە لەو پارچانە نییە پێشتر گۆڕدراوە و لە سەرزەویشەوە شکاوە.
 
پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنووری هەولێر دابین دەکەن. تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکیی 40 گەڕەکی شاری هەولێرە.
 
بەڕێوەبەری ئیفراز سێ ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن و بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخێکی ئاسایی 24 کاژێریان پێویستە.
 
جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستێت. بە گوتەی بەڕێوەبەری ئیفراز سێ، 50%ـی دانیشتووانی هەولێر پشت بەئاوی بیرەکان و ئاوی ژێر زەوی دەبەستن.
 
هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە؛ ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە؛ ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە