مێرمنداڵێک لە دەربەندی رانیە دەخنکێت

10-06-2022
سۆران حوسێن
ئەو مێرمنداڵێک لە دەربەندی رانیە خنکاوە
ئەو مێرمنداڵێک لە دەربەندی رانیە خنکاوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە دەربەندی رانیە مێرمنداڵێک خنکا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین دەڵێت، "تەرمی مێرمنداڵەکەیان دۆزیوەتەوە."
 
رۆژی هەینی 10ـی حوزەیرانی 2022، نەقیب عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: کاژێر 04:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی خنکان ئاگادارکراینەوە، تیمەکانی ژێرئاوی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای نزیکەی 45 خولەک تەرمێکیان دۆزییەوە کە مێرمنداڵێک بوو لە ئاوەکەدا خنکابوو. 
 
مێردمنداڵەکە ناوی (ئـ، ح، م)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2009یە و دانیشتووی گەڕەکی رەشـەمێرگە لە رانیە، لەکاتی خنکانیدا دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە کە هاوڕێی بوون، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەڕین دەڵێت، هاوڕێکانی تەمەنیان کەمە و شۆکی رووداوەکە بەرینەداون تاوەکو زانیاری بدەنە پۆلیس کە رووداوەکە چۆن بووە.
 
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی راپەڕین دەربەندی رانیە و بەنداوی سەروچاوە هەن، نەقیب عەلی قادر دەڵێت: لە دەربەندی رانیە رێنماییمان داناوە و چەندین جار گوتوومانە مەلەکردن قەدەخەیە؛ لە سەروچاوە تۆپمان داناوە و دیاریمان کردووە و هێڵمان راکێشاوە کە مەلەکردن قەدەخەیە و شوێنێکمان دیاریکردووە بۆ مەلەکردن، بەڵام لەوێش کەس پابەندی رێنماییەکان نابێت. 
 
رووداوەکەی ئەمڕۆ یەکەمی خنکانە لە ئەمساڵدا لە سنوورەکە روویدابێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمانی هەوراوی ئەمڕۆی دهۆک. وێنە: نایف رەمەزان - رووداو

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت

بۆ رۆژی شەممەش 21ـی ئەیلوولی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە: "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی."