هەولێر داوای شایستەی دارایی سێ مانگی وانەبێژانی زانکۆ لە بەغدا دەکات

10-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوى 1982 وانەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رەوانەى بەغدا دەکات، بۆ ئەوەى شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکات. 
 
ئەو داوایەى وەزارەتى دارایی لە نووسراوێکدا بووە کە 7ى ئایاری 2024 ئاراستەى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵى کراوە. لە نووسراوەکەدا داواکراوە شایستەى دارایی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ مانگەکانى شوبات و ئادار و نیسانی ئەمساڵ خەرج بکەن.
 
 عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژنەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ژمارەى ئەو وانەبێژانەى ئاڕاستەى بەغدا کراون، 1982 وانەبێژن و لە سەرجەم زانکۆ حکومەییەکانن".
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا بەغدا وەڵامی ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی نەداوەتەوە.
 
بەگوێرەى نووسراوەکە، بڕى پارەى مووچەی ئەو 1982 وانەبێژە بۆ ئەو سێ مانگە، یەک ملیار و 189 ملیۆن دینارە و داواى خەرجکردنى کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە