پۆلیسی دهۆک: 22 تۆمەتبارمان لەسەر دوو رووداوی کوشتن لە شێخان دەستگیرکرد

10-05-2021
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن کوشتن شێخان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی 22 تۆمەتباری لەسەر دوو رووداوی کوشتن لە سنووری قەزای شێخان راگەیاند، کە لە ماوەی هەفتەی رابردوو لەو سنوورە روویاندابوو.
 
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "کاژێر 11ی شەوی هەینی 7ی ئەم مانگە پۆلیسی قەزای شێخان لە رووداوێکی شەڕکردن لەنێوان دوو بنەماڵە لە سەنتەری ناحیەی کەڵەکچی ئاگادارکرانەوە، راستەخۆ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو کەس کوژرابوون کە هاوژینی یەکدی بوونە، ئافرەتەکە تەمەن 40 ساڵ و پیاوەکەش 50 ساڵ بووە."
 
بە گوتەی هێمن سلێمان راستەوخۆ دوای رووداوەکە پۆلیسی قەزای شێخان و چالاکە مەدەنییەکان و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە شوێنی رووداوکە ئامادەبوونە و "هەر ئەوکات 5 تۆمەتبار دەستگیرکران، کە بەشدارببوون لە شەڕەکە، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ 5 تۆمەتباری دیکە دەرچوو کە بکوژەکان بوونە، ئەو دووکەسەی کە گیانیشیان لەدەستدابوو رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کران."
 
سەبارەت بەو 5 تۆمەتبارەی کە دەستگیرنەکرابوون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک گوتی: " 3 تۆمەتباریان هەڵاتبوون بۆ پارێزگای موسڵ و دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش چووبوونە سەنتەری شاری دهۆک. بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو پۆلیسی قەزای شێخان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی دهۆک توانیان ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن. ئەو سێ تۆمەتبارەشی کە چووبوونە پارێزگای موسڵ، دوا بەدواداچوونێکی ورد پۆلیسەکانی ئێمە توانیان شوێنی ئەو تۆمەتبارانە دەستنیشان بکەن کە لە چ گەڕەکێک و لە چ ماڵێکدان، دوای گۆڕینەوەی زانیاری لەنێوان پۆلیسی ئێمە و پۆلیسی فیدراڵی توانرا شەوی رابردوو هەرسێ تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن و ئێستا رەوانەی پۆلیسی قەزای شێخان کراون."
 
لە رووداوێکی دیکەدا لە گوندی تاک حەرب سەر بە ناحیەی زیلکان لە سنووری قەزای شێخان کە شەوی رابردوو لەنێوان دوو بنەماڵەی بە نەتەوە عەرەب لەسەر کێشەیەکی عەشائیری روویدابوو، بە گوتەی هێمن سلێمان لەو شەڕە " گەنجێکی تەمەن 40 ساڵ کوژرا و 3 کەسی دیکەش بریندار کرابوون"، لەسەر ئەو رووداوەش "12 تۆمەتبار دەستگیرکران، بکوژەکە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بوو، لەگەڵ 11 کەسی دیکە کە بەشدارببوون لە شەڕەکە دەستبەسەرکران."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری کفری

قایمقامی کفری: حکومەت بەشێکی باش لە بەڵێنەکانی جێبەجێ کردوون

تەمموزی ساڵی رابردوو، دوای مانگرتنی بەشێک لە دانیشتووانی قەزای کفری بۆ کەمیی خزمەتگوزاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پێدان. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بەشێکی پڕۆژەکان جێبەجێ کراون، بەڵام هەندێک بەڵێنیش هەن چاوەڕێی جێبەجێکردنیان دەکەین و چاویان لە خزمەتگوزاریی زیاترە