رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای سنە شەش مامۆستای قوتابخانەکانی مەریوان بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزاییەکان سزا دەدات.
ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی رێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران رایگەیاند، بە بڕیاری بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای سنە و هەروەها بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەروەردەی مەریوان، شەش مامۆستای قوتابخانەکانی مەریوان بە ناوەکانی سامان کۆشش، تەحسین مستەفا، فارووق سەعیدزادە، شەیدا شەمس، فاتمە غوڵامی و عەلی دلاویز بەهۆی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایی مامۆستایان، سزای دارایی دراون و بڕی سزاکە لە مووچەکانیان کەمکراوەتەوە.
ئەو مامۆستایانە هەروەها لە مافی پێدانی مووچەی زیاتر بەپێی یاسای پلەبەندی مامۆستایان بێبەش کراون.
ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی رێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران کە دامەزراوەیەکی پیشەیی مامۆستایانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە دەڵێت، سزادانی لەو شێوەییەی مامۆستایان "نایاساییە" و بەڕێوەبەرانیی پەروەردەی پارێزگا و شارەکان بە هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزاییەکان تۆمەتبار دەکات.
لەم هەفتەیەدا لە شاری سنە شەش مامۆستا بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایی دژ بە ژەهراویبوونی قوتابییان دەستبەسەر کران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ