رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 4 ملیار و 527 ملیۆن دیناری بۆ ئاودانی باخچە و سەوزاییەکانی سلێمانی تەرخانکرد.
زه‌رده‌شت ره‌فیق، گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دواى ئه‌وه‌ى له سەرەتای ئه‌مساڵ سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى بە نووسراوى فه‌رمی داواى له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى کرد کە بودجەیەک بۆ ئاودانى باخچه و سه‌وزاییه‌کانى سلێمانى تەرخانبکرێت، ئێستا بە بڕیارى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى 4 ملیار و 527 ملیۆن دینار ته‌رخانکرا بۆ ئاودانى پارکى هه‌وارى شار و بلواره‌کانى بازنه‌ى مه‌لیک مه‌حموود و رێگەى تاسڵووجه – سلێمانى.
زه‌رده‌شت ره‌فیق دەڵێت: "دەبوو پارەکە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تەرخانبکرایە، بەڵام دواکەت، ئێستاش لە دوای تەندەرین، کێشەی بەشێکی زۆری ئاودان چارەسەردەبێت".
گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکرد، پاره‌که گەیشتووەتە شاره‌وانیى سلێمانى و ته‌نده‌رین بۆ ئاودانى ئه‌و شوێنانه کراوه و دراوه به سێ کۆمپانیا.
لە وەرزی فێنکدا، دار و سەوزاییەکان کەمتر پێویستیان بە ئاوە، بەڵام لەگەڵ هاتنی شەپۆلی گەرما، پێویستە هەفتانە سێ‌جار ئاوبدرێن.
بەشی باخچەكانی سلێمانی، 564 باخچە، 12 پارك و 32 بلواری هەیە. بۆردی رێکخراوە ژینگەییەکانى سلێمانى دەڵێ "بۆ سەرجەم ئەم باخچە و بلوار و پاركانە، تەنیا 1443 كرێكار و كارمەند و ئەندازیار هەن، كە 776 باخەوان و چاو‌دێر كاردەكەن، ئەوانی دیکە كارمەند و ئەندازیار و بەشەكانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەكەن".
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتیی باخچەكان، تەنیا بلواری تاسڵووجە، سلێمانی 15 كیلۆمەترە و بلواری بازنەیی مەلیك مەحموودیش 21 كیلۆمەترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ