نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژ: نزیکەی 1000 وانەبێژ گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، نزیکەی 1000 مامۆستای وانەبێژ گرێبەستکردنیان هەڵدەوەشێتەوە؛ داواش دەکات، ئەو وانەبێژانەی بە هۆکاری جیاواز لە وانەبێژی نەماون، کەساندی دیکە بخرێنە شوێنیان.
 
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە 37 هەزار و 933 وانەبێژ، کە سەرقاڵی مامەڵەی گرێبەستکردنیان بوون، نزیکەی 1000یان گرێبەستیان بۆ ناکرێت و لە وانەبێژی دووردەخرێنەوە."
 
لەبارەی هۆکارەکەوە عەلی رەئوف گوتی، دەرکەوتووە پێشتر بایۆمەترییان کردووە و لە بوارەکانی دیکەدا دامەزراون و ناگەڕێنەوە بۆ مامۆستایی.
 
لە ساڵانی رابردوودا زیاتر لە هەزار و 500 وانەبێژ لە هەرێمی کوردستاندا هەبوون (جگە لەوانەی ساڵی 2023-2024 کە هەموویان دەکرێنە گرێبەست) و ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوا دەکات فۆرم پڕبکەنەوە بە مەبەستی ئەوەی بکرێنە مامۆستای گرێبەست لە داهاتوودا.
 
عەلی رەئوف دەڵێت، "گرنگە ئەو وانەبێژانەی بەهەر هۆکارێک دەوام ناکەن، بخرێنە شوێنی ئەو وانەبێژانەی گرێبەستکردنیان هەڵدەوەشێتەوە."
 
25ـی ئابی ئەم ساڵ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژ بکاتە گرێبەست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە