زۆرترین و کەمترین بڕی بارانبارین لە 12 کاژێری رابردوودا لە سنووری هەرێمی کوردستان

20-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانی باریوی لە 12 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە و زۆرترین باران لە سنووری ناحیەی بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆک باریووە.
 
بە گوێرەی بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە 12 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە سنووری ناحیەی بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆک باریوە کە 15.4 ملم بووە و دوای ئەویش لە هەمان پارێزگا لە سنووری ناحیەی مانگێشکێ بووە کە 11.2 ملم بووە.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە شاری دهۆکەوە هەیە، کەشناسی دەڵێت، دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە.
 
لە شوێنەکانی دیکەی سنووری پارێزگای دهۆک بڕی بارانبارین بەم جۆرە بووە: زاخۆ 6.7 ملم، ئاکرێ 0.6 ملم، ئامێدی 1.0 ملم، باتیفا 0.2 ملم.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە پارێزگای هەولێرەوە هەیە، زۆرترین باران لە دەڤەری بارزان باریوە کە 6.8 ملم بووە.
 
لە شوێنەکانی دیکەی سنووری پارێزگای هەولێریش بڕی بارانبارینەکە بەم جۆرە بووە: هەولێر 1.8 ملم، پیرمام 0.1 ملم، شەمامک 2.3 ملم، حاجی ئۆمەران 5.4 ملم، خەبات 0.2 ملم، سۆران 1.6 ملم و مێرگەسوور 4.0 ملم باران باریوە.
 
پەیوەندیدار بە پارێزگای سلێمانی، زۆرترین باران لە سنووری قەڵادزێ باریوە کە 4.6 ملم بووە. لە شوێنەکانی دیکەی پارێزگای سلێمانیش بەم بڕە باران باریوە: شاری سلێمانی 2.5 ملم، چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ، بازیان 3.8 ملم، هەڵشۆ 0.2 ملم، پێنجوێن 0.4 ملم.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت، "نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی سبەی، له‌ سنوری ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك، ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران بە شێوەی ناوبەناو ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکەی پاییزە هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''