بڕین و سووتاندنی داری بەتەمەن و فڕێدانی پاشماوە، خەڵکی گوندەکانی دهۆکی بێزار کردووە

09-03-2024
حەیدەر دۆسکی
وەرزی سەیرانە؛ بڕین و سووتاندنی داری بەتەمەن و فڕێدانی پاشماوە خەڵکی گوندەکانی دهۆکی بێزار کردووە
وەرزی سەیرانە؛ بڕین و سووتاندنی داری بەتەمەن و فڕێدانی پاشماوە خەڵکی گوندەکانی دهۆکی بێزار کردووە
نیشانەکردن ژینگە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەموو ناوچەکە بووەتە زبڵ  و پاشماوە، دەشت بووەتە زبڵدان و جگە لە پیسکردنی ژینگەش، سووتان و بڕینی دار بووەتە کولتوور، گوندنشینان ئەوەندەی توانیویانە رێگەکانیان داخستووە، بەڵام ئەمە نەبووەتە رێگر لەبەردەم سەیرانییان.
 
دوایین رووداوی دیاری دژی ژینگە کە لە گوندی پیرامیسی سنووری دهۆک روویداوە ئەوەیە؛ سەیرانییان ئاگریان لە دارێکی تەمەن 80 ساڵ بەردا و سووتاندنیان.
 
داود سلێمان، موختاری گوندی پیرامیس دەڵێ ئەوان رێگە لە هیچ سەیرانییەک ناگرن "تەنیا ئەو رێگەیانەمان گرتوون کە زیانمان پێدەگەیەنن. خەڵک کە دێنە ئێرە، بۆچی زبڵ و پاشماوەی خۆیان جێدەهێڵن؟ بۆچی دار دەبڕن؟ داری تەمەن 80 ساڵ دەسووتێنن؟ خوا چۆن ئەمە قبووڵ دەکات."
 
موختاری گوندەکە هەروەها دەڵێ "شارەوانی تەنیا دەوروبەری رێگەکان پاکدەکەنەوە. ئێمە هەزار و 400 دۆنم زەویمان بە تاپۆ هەیە، ناتوانین دەوروبەری هەمووی تەلبەند بکەین."
 
لەم چەند ساڵەی دواییدا، هەرکەسێک توانیویەتی دەوروبەری باخ و پاوانی خۆی تەلبەند کردووە، چونکە هەموو ناوچەکە چێنراوە و دەیانەوێت بەو شێوازە پارێزگاری لێ بکەن. 
 
گوندەکانی دەورەبەری بەنداوی دهۆک و سنووری گەلی کورتک پڕ بوون لە پاشماوەی گەشتیاران، رەوشی دەڤەری مانگێشیش لەوان باشتر نییە.
 
دێراگژنیک، دیارترین گوندەکانی ناوچەکەیە کە سەیرانییان بۆ سەیران رووی تێدەکەن. خەڵکی گوندەکە جووتیارن و گلەییان لە رەوشەکە هەیە.
 
دێرسم زەکی، دانیشتوویەکی گوندەکە بە رووداوی گوت "رەوشی گوندەکەمان لەگەڵ سەیرانییان زۆر خراپە، ئەمەش زۆر هۆکاری لەپشتە، لەوانە؛ ئەوان پاشماوەی خۆیان لەنێو سرووشت جێدەهێڵن، ژینگە پیس دەکەن و مەڕوماڵاتمان بەهۆیانەوە دەمرن، ئاگر لەو دارانە بەردەدەن کە سەدان ساڵە باوباپیرانمان پاراستوویانن."
 
لەسەر سەرجەم رێگە سەرەکییەکان، شارەوانی حاویەی زبڵیان داناوە، بەڵام وەک ئەوان دەڵێن، خەڵک گوێی پێنادەن و لە دووری تەنیا چەند مەترێک لێیانەوە، زبڵ فڕێدەدەن و نایکەنە نێو حاوییەکانەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.