سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری (سیادە) کرد و تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کرد. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 9ی کانوونی دووەمی 2025، بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە پیرمام "سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا و "تیشک خرایە سەر ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی." 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە