رووداو دیجیتاڵ
ئەفشین حوسێن پەناهی، چالاکڤانی مەدەنی و برای رامین حوسێن پەناهی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە سنە دەستبەسەر کرا و بە کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی دەسەڵات تۆمەتبار کراوە.
ئەمجەد حوسێن پەناهی، برای ئەفشین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزەکانی ئیتلاعات دوێنێ چوارشەممە، بە چوار ئۆتۆمبێل چوونەتە شوێنی کارکردنی براکەی و دەستبەسەریان کردووە.
ئەمجەد حوسێن پەناهی دەڵێت، براکەی چالاکیی ئاشکرای مەدەنی هەبووە و پێدەچێت بەهۆی چالاکییەکانی و هەروەها بۆ گوشار خستنەسەر دایکیان بێت، تاوەکو چالاکی و سەردانەکانی بۆ لای کەسوکاری قوربانییانی ناڕازاییەکان و هەروەها بەندکراوە سیاسییە ئازادکراوەکان بوەستێنێت.
کەیوان کەمانگەر، چالاکڤانی مەدەنی و هاوڕێی ئەفشین حوسێن پەناهی لە سنە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لقی تایبەتی تۆمەتە ئەمنییەکان لە دادگەی سنە بە هاوژینی ئەفشین حوسێن پەناهی راگەیێندراوە، هاوژینەکەی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە دژی ئاسایشی ئێران دەستبەسەر کراوە و بڕیاری مانگێک راگرتنی دراوە.
ئەفشین حوسێن پەناهی، چالاکڤانێکی دیاری مەدەنییە لە شاری سنە و برای رامین حوسێن پەناهییە، کە لە 08-09-2018، لەسێدارە درا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ