گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان: لە دوو مانگی داهاتوودا مووچەی سەرجەم خانەنشینان هاوتا دەکرێت

09-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زۆرینەی خانەنشینان مووچەکانیان هاوتاکراوە، تاوەکو دوو مانگی دیکە هەموو خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەیان هاوتادەکرێت. 
 
پێنجشەممە 9ـی کانووی دووەمی 2025، سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "لە زۆربەی شارە بچووکەکانی وەک هەڵەبجە، کۆیە خانەنشینان مووچەی مانگی 11یان بە هاوتاکراوی وەرگرتووە، لەگەڵ قەرەبووی چوار مانگی رابردوویان". 
 
گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان گوتی: "بەشێکی ئەو خانەنشینانەی پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوون ماون تاوەکو مووچەکانیان هاوتا بکرێت، بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا هەموو خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچە بە هاوتاکراوی وەربگرن."
 
تەممووزی ساڵی رابردوو مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای خانەنشینانی عێراق کرا، بەڵام بەشێک لەو خانەنشینانەی نەگرتەوە پێش 2014 خانەنشین بوون.
  
21-07-2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی خانەنشینانیان بە هاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو رەوانەی بەغدا کردووە.
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوای حەوت ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەردەهێندرێت.

لە هەولێر دوای 7 ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەرهێندرا

لە رووداوێکی دەگمەندا، دوای 7 ساڵ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری، تەنێکی پزیشکی لە جەستەی پیاوێک لە هەولێر دۆزرایەوە و بە نەشتەرگەرییەکی دیکە دەرهێندرا. ئەم رووداوە بووەتە جێی سەرنجی رای گشتی و سەندیکای پزیشکانیش لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.