رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ: 400 هەزار تۆن سێو لە ساردخانەکاندان

09-01-2023
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەمساڵ هەناردەی سێوی ئەو پارێزگایە کەمبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات کە دەبێت بەرپرسان رێگەچارەیەک بدۆزنەوە و لە هەناردەی سێودا ئاسانکاری بکرێت.
 
مەحموود مەزڵوومی، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ ئەمڕۆ 09-01-2023 گوتی، ئەم پاییزەی رابردوو یەک ملیۆن و 122 هەزار تۆن سێو بەرهەم هەبوو و ئێستا زیاتر لە 400 هەزار تۆنی لە ساردخانەکاندایە.
 
سێو یەکێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییە سەرەکییەکانی پارێزگای ورمێیە و بۆ وڵاتانی ئەفغانستان، تورکمەنستان، پاکستان، رووسیا، عومان، کوێت، عێراق، هیندستان و وڵاتانی دیکەش هەناردە دەکرێت، بەڵام هەموو ساڵێک باخەوانان رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبنەوە.
 
جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ ئاماژە بەوە دەکات، ژمارەیەک کێشەی سەرەکی لەم بوارەدا هەن، بۆ نموونە، گەڕانەوەی پارەکەی ئاستەنگی هەیە، کەشتیی پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا بە کاڵای سێو نییە و تاقیگەیەکی باش لە پارێزگای ورمێدا نییە بۆئەوەی مۆڵەتی تەندروستی بە بەرهەمی سێوی ورمێ بدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە