رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان هیوادەخوازێت "ئەم یاد و بۆنە پیرۆزه، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بکەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها و وانە مەزنەکانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایینی ئیسلامەوە."
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ یادی مەولوود باسی لەوە کرد، "با هەموو لایەکمان ئەو یادە بکەینە دەرفەتی قووڵکردنەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی و چاکەخوازی و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خوای مەزن تکاکارم، گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتی لە ههموو نەهامەتییەک بپارێزێت."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامهوه حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنە پیرۆزه، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بکەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها و وانە مەزنەکانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایینی ئیسلامەوە.
با هەموو لایەکمان ئەو یادە بکەینە دەرفەتی قووڵکردنەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی و چاکەخوازی و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خوای مەزن تکاکارم، گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتی لە ههموو نەهامەتییەک بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
12ی رهبیعی یهکهمی 1444 کۆچی
8-10-2022
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ