کۆنسوڵی گشتیی ئەرمینیا بۆ ماڵئاوایی سەردانی مەسرور بارزانی دەکات

07-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی و ماڵئاوایی کردنی.
 
رۆژی شەممە، 07-10-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، کۆنسوڵی ئەرمینیا لە ماوەی کارکردنیدا کاری بۆ پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کردووە. لە بەرامبەر کارەکانیدا سوپاسی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. 
 
ئەمڕۆ، کۆنسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ئەرکەکەی هات. لە بەرامبەر پێشوازی و گوتەکانی مەسرور بارزانیدا، مانۆکیان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنیان لە ماوەی کارکردنیدا.
 
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە 23ـی ئازاری 2021 بە فەرمیی لە هەولێر کرایەوە، ئارشاک مانۆکیان وەکو یەکەمین کۆنسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو. 
 
لە ساڵی 2017ـەوە بڕیاری کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان دەرچووە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە کردنەوەی کۆنسوڵخانەکە دواکەوت بۆ ساڵی 2021.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیاڤان عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای دهۆک

ئاماری دهۆک: ئەمڕۆ 100٪ـی خێزانەکان لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێن

پڕۆسەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک دەڵێت: ''ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو دەبێت و ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بژمێرەکان سەردانی خێزانێکیان نەکرد، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن".