رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خاڵی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە سەرەخۆشیی لێدەکات.
رۆژی چوارشەممە 07-09-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی کۆچی دوایی حەسەن سەدر، خاڵی عەممار حەکیم دەکات.
حەسەن سەدر براى گەورەى حوسێن سەدرە کە یەکێکە لە مەرجەعەکانى شیعە لە شارى کازمیەى بەغداى پایتەخت و کوڕى ئیسماعیل سەدرە کە لەدایکبووى شارى ئەسفەهانى ئێرانە و یەکێکە لە زانا ئایینییەکانى شیعەیە و باپیرى محەممەد باقر سەدرى دامەزرێنەرى حیزبى دەعوەى عێراقە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سه‌يد حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌درى خاڵى، سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌يد ئه‌لحه‌كيم و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئه‌لسه‌در، هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئه‌لسه‌درى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ