پۆلیسی تەقتەق: جووتیارێکی گەنج لە کاتی کارکردندا کوژرا

07-01-2022
عەدنان رەشید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق رایگەیاند، لەوبەری زێی بچووکەوە لە سنووری کەرکووک، گولـلەیەک هاتووە و بەر جووتیارێک کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
هەرێم دڵشاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق، رۆژی هەینی7-1-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە گوندی مەرزیخە لە بەرامبەر تەقتەق کە زێی بچووک کەوتووەتە نێوانیان گولـلەیەک هاتووە و بەر گەنجێکی جووتیار کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
گوندی مەرزیخە دەکەوێتە سنووری ناحیەی شوان سەر بە شاری کەرکووک؛ وەک هەرێم دڵشاد گوتی، ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی دیار محەممەد مستەفایە، تەمەنی 26 ساڵە. 
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق ئاماژە بەوە دەکات کە " ئەمە یەکەم کوشتنە لە سنووری تەقتەق لە ساڵی 2022 تۆمار دەکرێت".
 
هەرێم دڵشاد گوتی، گەنجەکە خەریکی کاری جووتیاری بووە لەسەر زەوییەکەی.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق دەڵێت: "هەرچەندە گولـلەکە لە سنووری ئێمەوە نەتەقێندراوە، بەڵام تیمێکمان ناردووە بۆ ناحیەی شوان بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."