رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای خەبات لەکاتی لەحیمکردنی بەشی دواوەی بارهەڵگرێک، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئامانج محەممەد، ئەفسەر لە بەرگریی شارستانیی خەبات بە رووداوی گوت، رووداوەکە کاژێر 04:10ـی ئەم ئێوارە بووە. لەکاتی لەحیمکردنی بارهەڵگرێک، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە دوو لەحیمچی گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەیش بریندارن.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، بارهەڵگرەکە بەتەواوی سووتاوە و هێشتا ئاگری لێ بەرزدەبێتەوە.
ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکەدا بریندار بوون، یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگر و ئەوی دیکەیش هاوڕێیەکی بووە.
رووداوەکە لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای خەبات روویداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ