رووداو دیجیتاڵ
هەفتەی تەکنەلۆژیا لە هەولێر دەستپێدەکات و لەمڕۆوە بزنسە تەکنەلۆژییەکان و هەوادارانی تەکنەلۆژیا کۆدەبنەوە بۆ پێشکێشکردن یان بینینی نوێترین داهێنانە تەکنەلۆژییەکان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆژیی هەولێر (هایتێکس)، رووداو سپۆنسەری میدیایی پێشانگەکەیە.
هایتێکس لە کاژێر 10:00 لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستپێدەکات و، سەرنجی ئەمساڵی لەسەر "سەردەمی بەدیجیتاڵبوونە".
121 کۆمپانیا لە 20 وڵاتەوە بەشداری پێشانگەکەن، بەگشتیش حەوت پانێڵ لە هایتێکس پێشکێش دەکرێن، کە پانێڵیستەکانیان لە 7 وڵاتی جیاوازە هاتوون.
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هایتێکس جگە لە نیشاندانی بەرهەمی تەکنەلۆژی، "کۆنفرانس سازدەکرێت و ئەستێرەکانی داهاتوو و گۆشەی کاریگەر" دەناسێنرێن.
ئەمە چوارەمین پێشانگەی هایتێکسە و ئەمساڵ بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
یەکێک لەو بابەتانەی پێشانگەی هایتێکس ساڵانە گرنگی پێدەدات، ناساندنی کاری بچوکی بازرگانی (بزنسی بچوک یان ستارتئەپ)ـە، کە بۆ ئەمساڵ 32 بزنسی بچوک بەشداری پێشانگەکەن بۆ پێشکێشکردنی بیرۆکەکانیان و بەدەستهێنانی چانسی وەبەرهێنان.
چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس سەردانی پێشانگەی هایتێکس بکەن، وەک ئامادەکارانی پێشانگاکەش دەڵێن "بۆ ئەمساڵ، پێشوەختە 10 هەزار کەس بۆ ئامادەبوون لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هایتێکس ناویان تۆمار کردووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ