بەهۆی تەقینەوەی مین لە ئیلام دوو هاوژین بریندار بوون

06-03-2024
نیشانەکردن مین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی جەنگی ئێران - عێراق لە سنووری شاری میهران لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس بریندار بوون کە هاوژینی یەکترن.
 
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە رۆژی سێشەممە، 5ـی ئاداری 2024 لە تێرمیناڵی سنووریی بەرەکەت لە دەروازەی سنووریی میهران بووە و بەهۆیەوە دوو هاوژینەکە بریندار بوون.
 
عەلی عەباس شەفیعی، قایمقامی شاری میهران پشتڕاستی کردەوە کە رووداوەکە روویداوە و، رایگەیاند برینداران بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی شاری میهران گوێزراوەنەتەوە و تەندروستییان باشە.
 
تائێستا ناسنامەی ئەو دوو کەسە بریندارە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام راگەیێندراوە کە هاوژینی یەکترن.

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە