دوای رۆژێک لە مانگرتن عەلوەی سلێمانی دەکرێتەوە

06-03-2021
سنوور مەجید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشە و ناڕەزایەتیی بازرگانانی عەلوەی سلێمانی، دوێنێ عەلوەی سلێمانی داخرا و سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی لەگەڵ قایمقامی سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلوەی سلێمانی بکەنەوە.
 
سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەسەر داوای قایمقامی قەزای ناوەندیی سلێمانی ئەمرۆ کاژێر 1ـی پاشنیوەڕۆ دووکانەکانی عەلوەی سلێمانی دەکەینەوە" و هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمڕۆ ئاوات محەممەد، قایمقامی قەزای ناوەندیی سلێمانی بانگی کردین و لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی ئابووری و بەڕێوبەری ئاسایشی عەربەت و ژووری بازرگانی سلێمانی کۆبووینەوە، داوایان لێکردین عەلوەی سلێمانی بکەینەوە و بەڵێنیان پێداین ئەمنییەتی بارهەڵگرەکانمان پارێزراو دەبێت".
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەروەر عەلی رایگەیاند: "سبەینێ لەگەڵ شۆفێرە بارهەڵگرەکانی دەروازەی سنووریی باشماخ کۆدەبینەوە و بەڵێنیان دا چارەسەری کێشەکەمان بکەن".
 
هەفتەی رابردوو، شۆفێرانی دەروازەی سنووری باشماخ گردبوونەوە و داوایانکرد دووکاندارانی عەلوەی سلێمانی خۆیان بارنەگوازنەوە بۆ عەلوەی سلێمانی، لە بەرامبەریشدا دووکاندارانی عەلوەی سلێمانی بڕیاریاندا کۆی دووکانەکانی عەلوەی سلێمانی دابخەن تاوەکو ئەو کاتەی کێشەکەیان یەکلایی دەبێتەوە.
 
پێشتر وا رێککەوتبوون، کە بار بە بار، کاربکەن، واتە بارێک خاوەن پشکەکانی عەلوە خۆی هاوردەی بکات و باری دووەم خاون بارهەڵگر و هێڵەکان، بەڵام دواتر کێشە کەوتە نێوانیان و هەردوولا یەکدی بە شکاندنی رێککەوتن تۆمەتبار دەکەن.
 
عەلوەی سلێمانی، سەرچاوەی سەرەکی گەیشتن و دابەشکردنی سەوزە و میوەیە لە سنووریی پارێزگای سلێمانی، نزیکەی 5 هەزار کەس کاری تێدا دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

نەوەی نوێ: داوای پۆستی سەرۆکوەزیران دەکەین

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ''بۆ پێکهێنانی حکومەت پڕۆژەکەمان ئەوەیە یان سەرۆکوەزیران لە پشکی ئێمە بێت، یان ئەو لایەنەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەیە، دەستبەرداری سەرجەم پۆستەکانی دیکە ببێت." گوتیشی، هیچ کام لە لایەنەکان رەتیان نەکردووەتەوە.