بەشێک لە ئاوارەکانی سووریا ماڵەکانیان وێران بووە و داوای ئاوەدانکردنەوەیان دەکەن

دوێنێ کاژێر 10:17
دڵخواز محەممەد
ئاوارەیەکی سووریا لەسەر ماڵە وێرانبووەکەی قسە بۆ رووداو دەکات
ئاوارەیەکی سووریا لەسەر ماڵە وێرانبووەکەی قسە بۆ رووداو دەکات
A+ A-
 
رووداو - سووریا

بەشێک لە ئاوارەکانی سووریا گەڕانەوە وڵاتەکانیان، بەڵام بەشێکیان ماڵەکانیان وێران بووە و بەکەڵکی ئەوە نایەت تیایدا بژین.
 
محەممەد شەحوود تەمەنی 32 ساڵە و باوکی دوو منداڵە، یەکێکە لەو ئاوارانەی لەگەڵ خێزانەکەی گەڕاوەتەوە دیمەشق، ئەو هیوادارە کە ماڵێکی هەبێت خۆی و خێزانەکەی تێیدا بژین، بەڵام کاتێک بردیانە سەر ماڵەکەی، هیواکانی لەژێر بەردی ماڵەکەیدا ون بوون، چونکە ماڵەکەی وێران بووە.
 
محەممەد شەحوود دەڵێت، "لە لوبنانەوە گەڕاوینەتەوە، وەکو دەبینن، ئەمە دۆخی ماڵەکانی ئێمەیە، ماڵەکەم نادۆزمەوە. ئێستا دەچمە ماڵی زاواکەمان، کە سێ خێزان تێیدا نیشتەجێن. خەڵک دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پەیوەندی بە منەوە دەکەن، بەڵام وەکو دیارە دۆخی ماڵەکانیان بەم شێوەیە."
 
ئێستا محەممەد شەحوود ئەو و سێ خێزانی دیکە لە ماڵی خوشکەکەیدا نیشتەجێ بوون؛ باسی ژیانی ئاوارەیی خۆی دەکات و دەڵێت، ئەگەر خانووەکەیان نۆژەن نەکرێتەوە، ناچار دەبن بگەڕێنەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.
 
شەحوود دەڵێت، "لە لوبنان بە رۆژانە کارم دەکرد، بە دراوی لوبنانی پارەیان پێدەدام. ئێمە لێرە و لەوێ دۆلارمان کۆدەکردەوە تاوەکو کرێی خانووی پێبدەین، کە کرێی خانوو دەگەیشتە 400 بۆ 500 دۆلار، تاوەکو 700 دۆلاریش هەبوو. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت، دەبێت بە ناچاری خێزانەکەم بگەڕێنمەوە بۆ لوبنان تاوەکو دۆخەکە باشتر دەبێت و دواتر بگەڕێمەوە، ناتوانین هیچی دیکە بکەین، کرێ لە هەردوو شوێنەکە گرانە."
 
رێژەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا تاوەکو ئێستا بەو شێوەیە نییە کە چاوەڕوانکراو بوو، محەممەد عەبدۆ خێزانەکەی لە وڵاتی لوبنان بەجێهێشتووە و چاوی لەوە بوو خانووەکەی بۆ مابێتەوە، بەڵام خانووەکەی نەماوە و هیوای لەدەستداوە.
 
محەممەد عەبدۆ دەڵێت، "11 ساڵ لە دەرەوەی وڵات بووم، ئێستا بە تەنیا گەڕاومەتەوە، ماڵێکم هەبوو، سێ ژوور بوو. باوکی حەوت منداڵم، دووانیان شەهید بوون. ماڵەکەی خۆم دۆزییەوە، بەڵام وێرانە و ژیانی تێدا ناکرێت. بارودۆخەکان زۆر سەختن و نازانم بەم زستانە بۆ کوێ بچم. داوا لە حکومەت دەکەین ئەم خانووانە ئاوەدان بکاتەوە."
 
چاوی ئاوارەکانی سووریا لەسەر حکومەتی نوێیە، کە بتوانێت لە زووترین کاتدا دەست بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بکات، تاوەکو ئەو ئاوارانە لە کەمپەکانی ئاوارەیی رزگاریان ببێت و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بۆردوومانەکە و بریندارێک کە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە بۆ رووداو نێردراون

هەسەدە: تورکیا بە درۆن خەڵکی سڤیلی لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، "تورکیا لە رێگەی درۆنەوە ئەو خەڵکی سڤیلەی رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج کە بەرەو بەنداوی تشرین دەچن و دەیانەوێت قەڵخانێکی مرۆیی لەو ناوچەیە دروست بکەن، تاوەکو رێگە لە ‌هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوەکە بگرن."