لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دەربەندی رانیە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

05-09-2021
زانا کایانی @zana_kayani
نیشانەکردن رووداوی هاتووچۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 5ی ئەیلوولی 2021 رووداوێکی هاتووچۆ لە دەربەندی رانیە روویدا و بەو هۆیەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.

عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی ئیدارەی راپەڕین بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5-9-2021 کاژێر 4:00 لە دەربەندی رانیە و لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بارهەڵگرێکی ئەتیکۆ و نیسان پیکئابێک، شۆفێری نیسان پیکئابەکە گیانی لەدەستدا".

گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین گوتیشی، "ئەو هاونیشتمانیەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە بوو، تەمەنی نزیکەی 45 ساڵ بوو، خێزاندار و  پێشمەرگە بوو". بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسە ناوی "حوسێن بێگەڵاسی"یە.

بە پێی داتاکانی هاتووچۆی ئیدارەی راپەڕین، تەنیا لە مانگی ئابی رابردوودا بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە 14 کەس لەو سنوورە گیانیان لەدەستداوە و 14 کەسی دیکەش برینداربوون. لە پێنج رۆژی ئەم مانگەشدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستداوە و 11 کەسیش برینداربوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمانی هەوراوی ئەمڕۆی دهۆک. وێنە: نایف رەمەزان - رووداو

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت

بۆ رۆژی شەممەش 21ـی ئەیلوولی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە: "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنیا لە سنوورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی."