هاونیشتمانییەک لە کەلار: لەسەر ئەوەی مزگەوتم دروستکردووە کەسێک 22 گولـلەی ناوە بە ماڵەکەمەوە

05-05-2023
هونەر حەمید
مزگەوتی "نیشتمان" لە کەلار کە هاونیشتمانییەک دەڵێت: دوای دروستکردنی تەقە لە ماڵەکەی کراوە
مزگەوتی "نیشتمان" لە کەلار کە هاونیشتمانییەک دەڵێت: دوای دروستکردنی تەقە لە ماڵەکەی کراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک لە کەلار دەڵێت، لەسەر ئەوەی مزگەوتێکی دروستکردووە، 22 گولـلەیان ناوە بە ماڵەکەیەوە. رووداو زانیویەتی سەرەتای کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش دروستکردنی مزگەوتەکە کە پێشتر زەوییەکە باخچە بووە. هاوکات دانانی پێشنوێژێک بۆ مزگەوتەکە هۆکارێکی دیکەی رووداوەکەیە.
 
کاروان رەشید، ئەو خێرخوازەی مزگەوتەکەی دروستکردووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "راستی ئەگەر ئێمە تاوانێکمان کردبێت مزگەوتمان دروستکردووە، ئەوە مزگەوتەکەیە کە جوانە و رێکە و لە ماوەیەکی کەمدا دروستمان کردووە، لە ماوی 8 مانگدا ئەو شتە جوانەمان دروستکردووە، ئەگەر پاداشتی مزگەوت لە کۆمەڵگە ئەوەیە تەقەت لێبکرێت، ئێمە ئامادەین بۆ مردن."
 
سەرەتای دروستبوونی کێشەکە بۆ شوێنی مزگەوتەکە دەگەڕێتەوە کە پێشتر باخچە بووە و دواتر کراوە بە مزگەوت. رووداوەکە کاژێر 11:54ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بووە و کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵی ئەو خێرخوازە کردووە کە مزگەوتەکەی دروستکردووە. هاوکات دانانی پێشنوێژێک بۆ مزگەوتەکە هۆکارێکی دیکەی رووداوەکەیە.
 
ناوی مزگەوتەکە "نیشتمانە" و لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار دروستکراوە. مامۆستا سەرکەوت زەهاوی کە بڕیارە ببێت بە پێشنوێژی ئەو مزگەتە، دەڵێت، هەرچەندە بە رێگەی پێشکێشکردنی سیڤی بووە، بەڵام برایەکی ئەو کەسەی کە دانەنراوە بۆ پێشنوێژی، پێیناخۆش بووە و تەقەی کردووە.
 
سەرکەوت زەهاوی، پێشنوێژی مزگەوتی نیشتمان بە رووداوی راگەیاند، "دیاربوو ئەو برایانە پێیان ناخۆشبوو کە من لێرە وەکو پێشنوێژ دابنێرم، خۆیان بەشایەن دەزانی بە حوکمی ئەوەی نزیکترن لە مزگەوتەکە، منیش کۆڵانێک دوو کۆڵام ئەولای ئەوانم، ئەوانەش برای منن، هاوڕێیەتیم هەیە لەگەڵیان، ئێمە هەر منداڵی یەک گەڕەکین، بەڵام ئێمە هەردوولامان سیڤیمان پێشکێش کردووە، دیاربوو خوای گەورە بە نسیبی منی کرد."
 
پۆلیسی گەرمیان لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە توانیویەتی ئەو کەسە بناسێتەوە، بەڵام تاوەکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە دەستگیرنەکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان

لە هەرێمی کوردستان راهێنان بە 17 هەزار کەس دەکرێت بۆ سەرژمێری

16ـی تشرینی دووەم کاری مەیدانی دەستپێدەکات، بژمێرەکان ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقام زانیارییەکان وەردەگرن، وەڵامی 70 پرسیار لە فۆڕمەکانیان تۆماردەکەن، 20 و 21 مانگ زانیارییەکان پشتڕاستدەکرێنەوە، لە دوای کاژێر 12:00ـی شەوی 21 ـی مانگ، هیچ کەسێک تۆمار ناکرێت.