دەزگای لووتکە: بە قسەی قاچاخچی هەڵمەخەڵەتێن، کۆچکردن لە بیلاڕووس زۆر مەترسیدارە

03-10-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن کۆچبەر بیلاڕووس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ئاگاداری سەرجەم هاونیشتمانییانی کوردستان و خەڵکی عێراق دەکاتەوە کە بەکارهێنانی خاکی بیلاڕووس بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا زۆر مەترسیدارە.
 
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەکارهێنانی خاکی بیلاڕووس بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەوپەڕی مەترسیدایە و بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە هێندەی دیکە مەترسیدارتر دەبێت و گوتیشی: "سەدان خێزانی کورد و عیراقی لەسەر سنوورەکانی بیلاڕووس گیریان خواردووە و بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە، هاوکات چەندین کەس ژیانیان لەدەستداوە بەهۆی سەرما، بێ نان و ئاوی و نەخۆشییەوە".
 
ئاری جەلال گوتی: "دەزگای لووتکە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عیراقی (وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتی دەرەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراق) لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیریان خواردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێنرێنەوە. 
 
سەرۆکی دەزگای لووتکە جەختی لەوە کردەوە کە "بە هیچ جۆرێک هاونیشتمانییان نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو گرووپ و تاقمانەوە کە هاندەدەن لە رێگەی بیلاڕووس بگەنە خاکە ئەوروپا، ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان مەخەنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی جیددی".
 
پۆڵەند رێگە نادات کۆچبەران لە بیلاڕووسەوە بچنە وڵاتەکەی، بە درێژایی 100 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ بێلاڕووس تەلبەند کردووە، دۆخی کۆچبەران باش نییە، پۆلیس مامەڵەیەکی تووندیان لەگەڵ دەکەن.
 
پۆڵەند دەڵێت، تەنیا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر لە بیلاڕووسەوە هەوڵی چوونە نێو وڵاتەکەیانی داوە؛ لەو ژمارەیە، نزیکەی هەزار و 400یان بە زۆر گەڕێندراونەتەوە بیلاڕووس.
 
رێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتیش دەڵێت، گەڕاندنەوەی کۆچبەران نایاساییە لەکاتێکدا ئەوان پێیان ناوەتە نێو خاکی وڵاتەکەی.
 
بەڵام پۆڵەند رەخنەکانی پشتگوێ خستووە بە درێژایی 100 کیلۆمەتر سنووری خۆی لەگەڵ بیلاڕووس، تەلبەند کردووە. هەزار سەربازیشی بڵاوکردووەتەوە.
 
ئێستا دەیان هاووڵاتیی عێراقی کە لەنێویشیاندا کوردی باشووری کوردستانیش هەن، لەسەر سنووری بیلاڕووس گیریان خواردووە و چاوەڕێی دەرفەتێک دەکەن بۆ دەرچوون بۆ ئەوروپا یان گەڕاندنەوەیان بۆ وڵات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەزای خەلیفان.

قایمقامی خەلیفان: هاوینی داهاتوو کێشەی ئاومان نامێنێ

قایمقامی قەزای خەلیفان رایگەیاند، 15 پرۆژە لە سێکتەری ئاو بە بەهای نزیکەی پێنج ملیار دینار لە قۆناخی جێبەجێکردندان و تاوەکو هاوینی داهاتوو گرفتی ئاوی خواردنەوە لە قەزای خەلیفان و گوندەکانی نامێنێت.