گوتەبێژی سۆسيالست دەڵێ عەبدوڵڵای حاجی مەحموود چانسی بەشداریکردن لە کۆنگرەی نەماوە

03-04-2024
سازگار سەڵاح
دروستبوونی ئاڵۆزی لە گوڵەخانە رۆژێک پێش کۆنگرەی سۆسیالیس
دروستبوونی ئاڵۆزی لە گوڵەخانە رۆژێک پێش کۆنگرەی سۆسیالیس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی گوڵەخانەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، جارێکی دیکە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان چەند پێشمەرگەیەکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەردوو بەرەی محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود دروستبوو.
 
گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو براکە زياتر لە شەش مانگە بەردەوامە، بەڵام ئەمجارەيان رۆژێک پێش کۆنگرە بوو کە بڕيار بوو عەبدوڵڵا برا و جێگری محەممەدی حاجی مەحموود بەشداریی کۆنگرە بکات، گوتەبێژی حيزبی سۆسيالست دەڵێت چانسی بەشداريکردنی نەما.
 
فەرهاد تۆفيق، گوتەبێژی حيزبی سۆسيالست دیموکراتی کوردستان بە رووداوی گوت "ئێمە، جەختمان لەوە کردەوە؛ بە تەکلیف بە دەستماچکردن و تکا. جەنابی سەرۆک لەگەڵ کۆمیسيۆن قسەی کردووە و گوتويەتی 'رازيم و مافی هەيە با بێتە کۆنگرەکەوە.' بەڵام رێگە نادەين ئاژاوە دروست بکات، ئەو لە حيزبێکی دیکە بووەتە ئەندام، چ پێويست دەکات بێتە کۆنگرەوە، ئێمە بەدڵنيايیەوە کۆنگرەی خۆمان دەبەستين.''
 
عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، کە جێگری سەرۆکی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتە بە رووداوی گوت: کوڕەکەم و چەند پێشمەرگەيەک چوونە ماڵەکەم لە گوڵەخانە، بۆ ئەوەی بەشداریی کۆنگرەی حیزب بکەن، بەڵام هێرشیان کرایە سەر."
 
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کە لە ساڵی 1976 بەناوی بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستان دامەزراوە، لە پەیڕەو و پرۆگرامەکەیدا خۆی وەکو حیزبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەناسێنێت، حیزبەکە تاوەکو ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.