نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک دیاریکرا

03-04-2022
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کارەبا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئادار دیاریکرا و لە هەڵەبجەش سبەینێ نرخەکە دیاری دەکرێت. نرخی ئەمپێرێک کارەبا لە هەولێر و سلێمانی زیاتر لە 14 هەزار دینارە و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە 22 هەزار دینارە.
 
رۆژی یەکشەممە 3-4-2022، قارەمان مەولوود سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند مۆلیدە ئەهلییەکان لە مانگی ئاداردا بە تێکڕا 313 کاژێر کارەبایان داوەتە هاونیشتمانیان.
 
سەبارەت بە نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەکان بۆ مانگی ئادار، قارەمان مەولوود ئاماژەی بەوەکرد، نرخەکە لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە و گوتی: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبا لە 8,000 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 16 هەزار و 500 دینار، ئەو شوێنانەشی کارەبای 24 کاژێرییان هەیە، یەک ئەمپێر 19 هەزار و 500 دینارە".
 
قارەمان مەولود گوتیشی: "ئێمە بەکاژێر پارەی کارەبا دیاری دەکەین، بۆ کاژێرێک 53 دینار دیاریکراوە، گوندەکانی دەوروبەری هەولێر هەبووە کەمتر لە 150 کاژێر کارەبای موەلیدەی هەبووە، جیاوازە لە نێو هەولێر کە 313 کاژێر کارەبای موەلیدەی پێدراوە".
 
هەروەها سیروان محەممەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رۆژی یەکشەممە 3-4-2022، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە كۆبوونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازوایل و كاژێره‌كانى كاركردن، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆ‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو له‌ نێوان 14 بۆ 14 هەزار و 500 دینار دەبێت".
 
هەکار هرووری، نوێنەری کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆ مانگی سێ لە پارێزگای دهۆک بە هەر 7 قەزاکەوە، 410 بۆ 495 کاژێر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان هەبووە. نرخی هەر ئەمپێرێکیش لەنێوان 22 بۆ 23 هەزار و 750 دینار بێت.
 
هەروەها دینا ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی چاودێریی موەلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە، رۆژی یەکشەممە 3-4-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخمان دیاری نەکردووە و رۆژی دووشەممە دیاری دەکەین".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکەڵی ئۆتۆمبێلێک

دەستەی ژینگە: 60٪ـی هۆکاری پیسبوونی هەوا ئۆتۆمبێلی تایبەتن

گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێکی پیسبوونی ژینگە بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەکانەوەیە. پار لە پارێزگای هەولێر 54 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون، هەروەها 60٪ـی پیسبوونی هەواش بەهۆی ئۆتۆمبێلەوەیە.