قوتابخانەکەیان دەڵێی باخچەیە؛ لە قوتابخانەیەکی بەردەڕەش چاڵێنجی سەوزکردنی قوتابخانەکە بەڕێوەچوو

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
کچە خوێندکارێک سەرقاڵی چاودێریی ئەو گوڵەیە کە بردوویەتی بۆ قوتابخانەکەی. وێنە: رووداو
کچە خوێندکارێک سەرقاڵی چاودێریی ئەو گوڵەیە کە بردوویەتی بۆ قوتابخانەکەی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - بەردەڕەش

قوتابییانی قوتابخانەی ئامادەیی بەنێنان لە بەردەڕەش قوتابخانەکەیانیان پڕکردووە لە گوڵ. هەموو قوتابییەکان گوڵێک یان زیاتر دەبەنە قوتابخانەکەیان، دوای ئەوەیشی گوڵ دەبەنە قوتابخانەکە، چاودێریی گوڵەکانیش دەکەن.
 
جوان غەریب، قوتابی قوتابخانەی بەنێنان لە بەردەڕەش دەڵێت، "نزیکەی ساڵێکە لە ماڵەوە گوڵ بەخێو دەکەم. گۆزەیەک گوڵم هێناوە بۆ قوتابخانە بۆئەوەی سرووشتێکی جوانی هەبێت."
 
ئەحمەد عادل، قوتابی لە هەمان قوتابخانە گوڵی زامبیای بردووەتە قوتابخانەکە و دەڵێت، نابێت رۆژی جارێک یان هەفتەی جارێک ئاوی بدەیت، دەبێت مانگی جارێک ئاو بدەیت، ئەگەرنا وشک دەبێت، "گوڵەکەم کڕیوە بۆ قوتابخانە و خۆم گەورەم نەکردووە."
 
دوو هەفتەی پێش ئێستا مامۆستا سیداد عەبدولستار چاڵێنجێکی بەناوی "سەوزکردنی ناو قوتابخانە بە هێنانی گوڵێک" راگەیاند، قوتابیان و مامۆستایانیش وەڵامی چاڵێنجەکەیان دایەوە، بەشێوەیەک کە 156 قوتابی لە پۆلی 10 تاوەکو 12ی ئامادەیی دەخوێنن و تا ئێستا 170 گوڵیان دابین کردووە، رۆژانەش کاتێکی دیاریکراو دەستنیشان کراوە بۆئەوەی هەر قوتابییەک چاودێریی گوڵەکەی خۆی بکات.
 
مامۆستا سیداد عەبدولستار دەڵێت، "بەیەکەوە مامۆستا و قوتابییەکان بەشدار بووین لەم بیرۆکەیە. ئامانجمان لێی سەوزکردنی ناوەوەی قوتابخانەیە. یەکێک لەو دید و پەیامانەی لە قوتابخانەکەمان کاری پێدەکەین بریتیە لە ژینگەپارێزی، دەمانەوێت لەو رێگەیەوە رۆحیەتێک لە هەست و گیانی قوتابییەکانمان بچێنین، ئەویش ئەوەیە کە وا ژینگەپارێز بن."
 
قوتابخانەی ئامادەیی بەنێنان لە ساڵی 2000 دامەزراوە، تائێستا زیاتر لە 500 قوتابی لەو قوتابخانەیە بوونەتە خاوەن بڕوانامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بۆردوومانەکە و بریندارێک کە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە بۆ رووداو نێردراون

هەسەدە: تورکیا بە درۆن خەڵکی سڤیلی لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، "تورکیا لە رێگەی درۆنەوە ئەو خەڵکی سڤیلەی رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج کە بەرەو بەنداوی تشرین دەچن و دەیانەوێت قەڵخانێکی مرۆیی لەو ناوچەیە دروست بکەن، تاوەکو رێگە لە ‌هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوەکە بگرن."