رووداو دیجیتاڵ
بریندارێکی خۆپێشاندانەکانی مهاباد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو لە زیندان گیانی لەدەستدا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەردار قادری لە ورمێ بەهۆی سەختی برینەکەی لە زیندان گیانی لەدەستداوە. ئەو هاونیشتمانییە شەوی یەکشەممە 20-11-2022 لە خۆپێشاندانەکانی مهاباد لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوو و رۆژێک دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ ورمێ گواسترایەوە.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، ئەو هاونیشتمانییە رۆژی سێشەممە گیانی لەدەستداوە و داوای بڕی 200 ملیۆن تمەن پارە لە کەسوکاری کراوە بۆ رادەستکردنەوەی تەرمەکەی.
سەردار قادری 36 ساڵان خێزاندارە، باوکی دوو منداڵە و تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە دوای دەستبەسەرکردن بردراوەتە زیندان یان هەر لە زیندانی هێزە ئەمنییەکان راگیراوە.
لە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا لانیکەم 116 هاونیشتمانی بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ