لە هەرێمی کوردستان 63 ئافرەت بە تاوانی هۆشبەر حوکمدراون

14-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار و 500 کەس بە تاوانی بە کارهێنان و بازرگانیی بە مادەی هۆشبەر سزادراون، لەنێویاندا 14 نەوجەوان و زیاتر لە 60 ئافرەت هەن.
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 14-11-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ 5 هەزار و 734 کەس بۆ تەواوکردنی حوکمەکانیان لە چاکسازییەکاندا سزاکانیان بەسەر دەبەن".
 
لەو ژمارەیەی حوکمدراون هەزار و 491 کەسیان بە تۆمەتی هۆشبەر سزا دراون. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان دەڵێت، لەو ژمارەیە 799 کەسیان بەهۆی بەکارهێنانی هۆشبەرەوە سزادراون و 692 کەسیشیان وەکو بازرگان.
 
لەنێو حوکمدراوانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا بە تۆمەتی هۆشبەر، 63 ژن و 14 نەوجەوان هەن، ئەمەش بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ رووداو.
 
جگە لەوانەی بە تۆمەتی هۆشبەر سزا دراون، سەتان کەسی دیکە بە هەمان تۆمەت دەستگیرکراون و لە زیندانەکانی ئاسایشدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەگەر تۆمەتیان بەسەردا ساخبووەوە و سزادران رەوانەی چاکسازییەکان دەکرێن.
 
لە هەرێمی کوردستاندا سێ چاکسازیی گەوران و سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''