رووداو دیجیتاڵ
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 10 لە پارێزگاژانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 02-11-2021 قارەمان مەولوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە تایبەتەکانی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 10 لە پارێزگای هەولێر بۆ کاژێرێک (48) دینارە؛ کەمترین نرخ (6,250) دینارە و زۆرترین نرخیش (9,500) دینارە".
هەروەها سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: " كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆ‌لیده تایبەتەکانەوە بۆ هاونیشتمانیان له مانگی رابردوودا له نێوان (90) بۆ (120) کاژێر بووە؛ هه‌ر کاژێرێک به (46) دینار و (16) فلس دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده له نێو شاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان 4 هه‌زار بۆ 5 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت".
سیروان محەممەد ئاماژەی بەوەدا به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخەکە جیاواز ده‌بێت.
بەڕێوەبەری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی دەشڵێت: "خشته‌ی كارپێكردنی مۆ‌لیده تایبەتەکان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان له مانگی 11 به جۆرێكه كه له نێوان کاژێر 12ی نیوه‌ڕۆ تاوەکو یه‌كی شه‌و هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆ‌لیده‌كان كاره‌با دابینبكه‌ن".
تایبەت بە پارێزگای دهۆک، هەکار هروری، بەرپرسی کۆمەڵەی مۆلیدە تایبەتەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبا لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لە (6,750) دینار دەستپێدەکات؛ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 5000 دینارە".
بە گوتەی هەکار هروری، نرخەکە بە گوێرەی پێدانی کاژێرەکانی کارەبا لەلایەن مۆلیدەکانەوە لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ